پوختەیێک لە کتێب

ئەم شیعرانەی لەم کتێبەدان ڕاستە لەسەر ئاستە گشتییەکانی شێوە و ناوەڕۆک دەچنەوە سەر ئەو شێوەکارکردنەی من کە ساڵانێکە لە نووسینی شیعردا گرتوومەتەبەر و دەتوانین بڵێین: ئەو فۆڕمە لە نووسین بۆتە جۆرێک لە ناسنامەی شیعرەکانم. بەڵام لێرەدا هەوڵدراوە کار لەسەر هێڵێکی تری شیعریی بکرێت جیاواز لە ئەزموونەکانی پێشوو، کە بارگاوییە بە هەناسەیەکی درامی و هەندێک ڕەگەزی هونەری گۆرانی و بەند و بەرهەمهێنانەوەی بڕێک لە پەند و ئیدیۆمە کوردییەکان لە سیاقێکی سەردەمیانە و بۆ بونیادنانێکی بتەوی تێکستەکان. ئەم تێکستانەی لەم کتێبەدان ناکرێت وەک شیعرێکی پەتی تەماشا بکرێن، ئەگەرچی سەرڕێژن لە زمان و دەربڕین و وێنا و مانای شیعریی، بەڵام لە خوێندنەوەیاندا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە نووسەری ئەم تێکستانە چۆن یارییە زمانی و درامییەکان دروست دەکات و بە چ زمانێکی ناباوی دیالۆگئامێز خەریکی لێدانە لە نەریتە وەستاوەکانی کۆمەڵگە و ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و پرسە گرنگەکانی وەک خۆشەویستی و مرۆڤبوون دەخاتە بەردەم پرسیار و لە زۆر جێگای تێکستەکاندا بە زمانێکی تیژ و کاریگەر و ڕاستەخۆ ڕووبەڕووی زۆر لە پەیوەندییەکانی مرۆڤ لەم سەردەمەدا دەوەستێتەوە.

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند