پوختەیێک لە کتێب

«گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە»، هەر وەک زۆربەی بەرهەمەکانی تری تامارۆ، گەشتێکە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە لەمێژینەکان: داخۆ ژیان واتایەکی هەیە؟ ئەڤین چییە؟ بۆچی مرۆڤەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانیاندا یەکتری دەکوژن؟ ئێمە تا چ ڕادەیەک بە ڕابردووەوە بەستراوینەتەوە؟ ئەدی بنەماڵە و ئایین و کۆمەڵگە و کولتوور و سروشت چۆن کارمان لەسەر دەکەن؟

ئاوەها، نووسەر لەگەڵ «مارتا» و کەندوکۆسپەکانی ژیانی هاوڕێمان دەکات و دەمانخاتە گێژاوی پرسیارەکانەوە.

جێی ئاماژەیە کە چیرۆکی ئەم بنەماڵەیە و کەسایەتییەکانی (واتە دایک و داپیرەی مارتا) پێشتر لە ڕۆمانی «بڕۆ بۆ ئەو شوێنەی دڵ دەتبا»دا گێڕدراوەتەوە؛ لە «گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە»دا نەوەی نوێی ئەم بنەماڵەیە، واتا مارتا، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. هەر بۆیە زۆربەی ڕەخنەگران و خوێنەران ئەم دوو ڕۆمانە لەپاڵ یەکتر دادەنێن و وەک دوانەیەک دەیانبینن. بەڵام هەرچۆنێک بێت، دوو ڕۆمانی سەربەخۆ و جودان؛ لێ تەنانەت ئەگەر وەک دوانەیەک سەیریان بکەین، ئەوا دەستپێکردن بە «گوێ بۆ دەنگم ڕادێرە»وە چێژبەخشترە.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند