پوختەیێک لە کتێب

لەم تێكستەدا سەرباری گرنگيپيدانم بۆ ئەم هەوڵە كە لای من گرنگە، دەبێت شیعر لەو فەزا و ڕەگەزە هەوەسبازييه‌ بێتە دەرەوە و بێتەوە ناو سروشت و مرۆڤبوونه‌وه‌، كە هەوڵێكی جوانە و پرسیار-دروستكردنە لەسەر بوونەكان، نەک ڕژاندنی هەوەسی بوون و ڕەگەزێک، كە هەموو ئارەزوویەک بە دەوریدا بسووڕێتەوە. چیدی وشە لە شیعردا نەبێتە تاڵی تۆڕ بۆ ڕاوكردنی نێچیرێكی دیكە.

 

شەو لەوەتی چووەتە دونیای مۆدێرنەوە،
مانگ تووشی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بووە؛
لە نەخۆشخانەی گەردووندا پاڵ کەوتووە و
یەک ئەستێرەش ناناسێتەوە.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:

 


پێشنیاری نووسیار