پوختەیێک لە کتێب
له‌باره‌ی ئه‌م کتێبە شنە نووری ده‌ڵێت:
ئه‌م کتێبه -به ئاگاداريى ماڵباتى نووسه‌ر- ههڵبژاردهيهکی شيعره له سه‌رجه‌م ديوانه شيعرييهکانى ڕه‌زا به‌راهه‌نى، که به درێژايى نزيکه‌ى شه‌ستوپێنج ساڵه‌ى ته‌مه‌نى نووسه‌ربوونى نووسيونى. کتێبه‌که پێکهاتووه له 73 شيعرى نێو 11 کتێب، که هه‌ر شيعره و ده‌لاله‌ته له‌و قۆناغه فيکرى و ئهدهبييهى به‌راهه‌نى تێيدا بووه.
له وه‌رگێڕانى شيعره‌کاندا (بێ سڵه‌مينه‌وه و خۆبواردن له هيچ شيعرێکى نێو ديوانهکان) پێش هه‌ر شتێک هه‌وڵمانداوه ئه‌و فهزايهى له شيعرى بهراههنيدا هه‌يه وه‌ک خۆى بيکوردێنين، هاوکات ته‌کنيکى شيعرهکان تێک نه‌چن و وه‌ک خۆيان بمێننه‌وه.
کتێبه‌که ده‌کرا له‌وه‌ى هه‌يه گه‌لێک درێژتر بايه، به‌ڵام له ئێستادا به پێويستمان زانى به‌و قه‌باره‌يه بڵاوى بکه‌ينه‌وه کە بێجگە لە هەڵبژارەیەکی چڕ لە زۆربەی شیعرەکانی، کورتە باسێکیش لەسەر بەرهەم و ڕێباز و شێوازی نووسینی بەراهەنی جێگەی کراوەتەوە.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
- تکایە بە نیانیی خۆتان لێمان وەربگرن ئالان پەری
- پەیامی شاعیر سەباح ڕەنجدەر سەباح ڕەنجدەر
-
سوپاس بۆ ناساندنی بەراهەنی ئیدریس عەلی
-
کتێبی ”پەیامبەرێک کە خوداکەی ئەوی لە خۆی تاراندبوو” ـم خوێندەوە ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
-
گەنجینەی بەراهەنی ئارام سدیق