پوختەیێک لە کتێب

ڕۆمانی شوێنکاری سەدەی بیستودوو

لە داهاتوویەکی نزیکەودووردا، لە دووریی ملیۆنان ساڵ لە هەسارەی زەوییەوە، کە گەڕانەوە هەموار نییە؛ لەناو کەشتیی شەشهەزاردا کۆمەڵێک شایەتیی کارمەندانی مرۆڤ و شێوەمرۆڤ کۆ دەکرێنەوە- ئەوانەی لەوێ لە دایک بوون و ئەوانەی لەوێ درووست کراون؛ بۆ ئەوەی بزانن چی لەو کەشتییەدا گوزەراوە، هەڵبەت لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی شیعری، زانستی و فەلسەفیی پەرتەوازەئاساوە، کە پێویستی بە سەرنجێکی کەمتازۆر وردە بۆ درککردنی چییەتی و چۆنیەتیی ئەوەی ڕووی داوە.

کارمەندانی کەشتییەکە لە هەسارەیەکدا بە ناوی “کەشفی نوێ”، هەندێک تەنی نەناسراویان دۆزییەوە، بەڵام ئەوەی چاوەڕواننەکراو بوو، ئەو تەنانە هەستوسۆزیان لە کارمەندەکاندا دەورووژاند. لە کۆتاییدا لیژنەکە بڕیاری دا ئەم کێشەیە بە تەواوی چارەسەر بکات و واز لە کەشتییە ئاسمانییەکە بهێنێت و ڕێوشوێنی کۆتاییهێنانی بایۆلۆژیی بێ جیاوازی بۆ هەموو جۆرەکانی ژیانی سەر کەشتییە ئاسمانییەکە، بگرێتە بەر…

ڕۆمانەکە لەو دنیا ئاوێتەیەی بایۆلۆژی و تەکنۆلۆژیدا، هەستەکان، تێگەیشتنەکان، هەروەها باردودۆخە هەستیارەکان سەبارەت بە پرسی مرۆڤ و تەکنۆلۆژیا دەخاتە بەر باس.

***

”ئەگەر سامۆئیل بیکێت سەرلەنوێ سیناریۆی فیلمی ئالین بنووسێتەوە، ئەوا بەرهەمی ئەم ڕۆمانە دەبێت.”

نیکۆڵاس گاری، ئاکتیولایتی

”لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانە خەیاڵی-زانستییەوە، کە بە شیعر و کۆد گۆش کراوە، ئۆلگا ڕاون توانیویەتی ئەوە دەربخات، کە مانای ژیان تەنها لە ڕێی مردنەوەیە.”

ئالیس دیفیلی، لا فیگارۆ

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار