پوختەیێک لە کتێب

داخۆ چ شتێکی هاوبەش سۆکراتێس، هایپاتیا، گۆردانۆ بڕۆنۆ، تۆماس مۆر و یان پاتۆچکە کۆ دەکاتەوە؟ یەکەم، ئەوان هەموویان ڕۆژێک ڕووبەڕووی قورسترین هەڵبژاردن بوونەتەوە: بەدڵسۆزی مانەوە بۆ ئایدیاکانت و مردن یان پەشیمانبوونەوە لە ئایدیاکانت و بە زیندوویی مانەوە. دووەم، ئەوان هەموویان مردنیان هەڵبژارد. مەرگە کاریگەرەکەیان نەک تەنیا بوو بە بەشێکی کڕۆکی لە ژیانیان، بەڵکو بوو بە بەشێکی جیانەکراوە لە ئیشە فەلسەفییەکانیان. ”مەرگ لەپێناو ئایدیاکاندا” لە خودی خۆیدا ئیشێکی فەلسەفییە؛ سۆکراتێس ڕەنگە یەک دێری نەنووسی بێت، بەڵام مەرگەکەی هەموو کات یەکێک بووە لە ئیشە فەلسەفییە پڕ بایەخەکان.

کتێبی ”مردن لەپێناو ئایدیاکاندا” لە چەندین گۆشەوە چیرۆکی ئەزموونی فەیلەسوف لەگەڵ مەرگ بۆ ئێمە دەگێڕێتەوە: لە ترادیسیۆنی فەلسەفە وەک هونەری ژیاندن، جەستە وەک شوێنی خۆ-تێپەڕاندن، مەرگ وەکو بابەتێکی کلاسیکیی فەلسەفە، ڕامکردنی مەرگ و خۆ-ئەفراندن. لە کۆتاییدا، قوربانیبوونی فەیلەسوف و نمایشی زیندووی مەرگی فەیلەسوفی-شەهید، پاشان بە ونبوون لەنێو ئەفسانەدا کۆتایی دێت.

”مردن لەپێناو ئایدیاکاندا” ڕاهێنانێکە بۆ تێکشکاندنی سنووری دیسپلینە جیاوازەکان. ئەمە کتێبێکە لەبارەی سۆکراتێس و هایدێگەر، هەروەها لەبارەی ”برسیبوون تا مەرگ”ی گاندی و خۆ-سووتاندن، گیرارد و پازۆلینی، لەبارەی خۆ-ئەفراندن و هونەری گۆتار.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:

 


پێشنیاری نووسیار