پوختەیێک لە کتێب

لە سەرگەرمی ڕێکخستنی دابەشکردنی خەڵاتی نووسیاری ئەم ساڵ بوو، لە بەیانییەکی پاییزی و لە یەکێک لە شەقامە جەنجاڵەکانی کۆپنهاگن و ڕێک لە قاوەخەنەیەکی نزیک ماڵی خانمە نووسەری دانیمارکی کیرستن تورۆپ دانیشتنێکی خوێنەر و وەرگێر و خودی نووسەرمان ڕێک خست. هەواڵی بڵاوکرندەوەی ڕۆمانی بۆنسای بۆ زمانی کوردی دایە کیرستن، زۆر زۆر دڵی پێی خۆش بوو و شایەتی دا کە ئەو ڕۆمانە لە ساڵی ٢٠٠٠ وە چاپ بووە و بۆ زیاتر لە ١٣ زمان وەرگێڕدراوە، بەڵام هێندەی بە وەرگێڕانی کوردییەکە دڵی خۆش نەکردووە. منیش وەک نەریت و سروشتی خۆم نەمویست گفتوگۆیەکی ئاسایی و درێژ بێت. ئەم سێ پرسیارەم لە کیرستن تۆروپ کرد:
کام کتێب بۆ خوێنەرانی کورد پێشنیار دەکەیت؟
– ئەگەر کتێبێکی دانیمارکی بێت ئەوا چیرۆکە خەیاڵییەکانی هانس کریستیان ئەندەرسن بژاردەیەکی باشە. یان کتێبێکی ناسراوی جیهانی ئەوا ڕۆمانی (جەنگ هیچ ڕوخسارێکی ژنانەی نییە) ی سڤێتلانا ئەلیکسیڤیچ.
خوێنەری کورد لە ڕۆمانی بۆنسای چاوەڕوانی چی بکات؟
– خوێنەرانی کورد لە ڕۆمانی بۆنسای چاوەڕوانی چیرۆکیکی خۆشەویستی دەکەن کە لە کاتێکی هەڵچوودا گرێدراوە بە ژیان و مردنەوە، کاتێک مرۆڤەکان پێگە و شوناسیان لەدەست دەدەن. وەک داری بۆنسای بە بڕینەوەی ڕەگەکانی، تا هەر بە نزمی و بێ باڵایی بمێنێتەوە.
کاریگەری نووسینی بۆنسای لەسەرت چی بوو؟ لەبارەی نووسین و بەتایبەت نووسینی ڕۆمان چی دەڵێیت؟
– کتێبێکی گرنگ بوو بۆ من کە بتوانم لەبارەی خۆم بینووسم. چارەنووسی ژنە پاڵەوانەکە لەسەر ژیانی خۆمە.
– نووسین هەناسەی منە. پرۆسەی نووسین وەک هەناسەدان بۆ من وایە. من هەموو جیهان بە هەموو هەست و بیرکردنەوەکانەوە وەردەگرم و دواتر لە شێوەی گێڕانەوەی ڕۆمان دەیدەمەوە.
ناونیشانی ڕۆمانی بۆنسای:
درەختی بۆنسای ی ژاپۆنیی کۆپییەکی درەختێکی سروشتییە بە قەبارەیەکی بچوک کە بە بڕینی ڕەگەکانی دروستکراوە. ناونیشانەکە هێمای بێ ڕەگ و ڕیشەی “نینا” پاڵەوانە ژنەکەیە کە گوندەکەی خۆی بەجێهێشتووە و ڕووی لە شارێکی گەورە کردووە، بەمەش پەیوەندی لەگەڵ ڕەگ و ماڵەکەیدا بچڕاندووە.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند