پوختەیێک لە کتێب
له‌باره‌ی ئه‌م کتێبە پۆڵا سەعید ده‌ڵێت:
کتێبی هێزی بیرکردنه‌وه مه‌راقێکی منداڵیی و گهنجێتییمه. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتوومه‌ته ئه‌وروپا بیر له ژیانی منداڵیی و گه‌نجییم ده‌که‌مه‌وه و له خۆم ده‌پرسم، ئاخۆ چ ده‌با، ئه‌گه‌ر بهاتبا و په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌ی تاکی کورد به‌شێوه‌یه‌کی دی بایه؟ به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروستتر. چ ڕوویده‌دا، ئه‌گه‌ر بهاتبا و له منداڵییه‌وه نه‌ک ته‌نها له خێزاندا، بگره به گشتیی له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ فێرکراباین. وه‌ڵامی “من”ی ئێستا بریتییه له، گه‌یشتن به هه‌موو شتێک، که دڵ حه‌زی پێده‌کات. له ده ساڵی ڕابوورددا به به‌رده‌وامیی بیرم له‌م پرۆسه‌یه ده‌کرده‌وه. من خودی خۆم چه‌ندیین ساڵم ویست هه‌تاوه‌کوو گه‌یشتم به‌و ڕاستییه‌ی، که من خودی خۆم به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕیالیتێتی ژیانی خۆمم. هێزی بیرکردنه‌وه به‌رهه‌مێکی پراکتیکییه، زاده‌ی هه‌م خوێندن و خوێندنه‌وه و هه‌میش پراکتیکه. ئێمه له ڕێگای په‌روه‌رده و گێنهوه بووینه‌ته خاوه‌نی ناوه‌ڕۆکێکی نائاگایی، که پێوابوونهکانمان ئاوتۆماتیکانه بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێک له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا بده‌ن. کاتێک ئێمه به ئاگا نین له‌م پرۆسه ده‌روونییه، ده‌بینه خاوه‌نی ڕیالیتێتێک، که ژیانی ڕۆژانه‌مان پڕ کێشه ده‌که‌ن. تاک پێیوایه که چاره‌نووسی ژیانی نه‌فره‌تێکه، که گۆڕان تێیدا مه‌حاڵه. به تایبه‌ت تاکێکی کورد، خێرا ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، که ژیانی نه‌فره‌تێکی خواوهندایه. ئه‌م کتێبه هه‌وڵێکه بۆ ڕێگاگرتن له گه‌یشتن به بڕیار و تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه. هه‌وڵێکه بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی، که تۆ ئه‌وه‌یت، که بیری لێده‌که‌یته‌وه، تۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕیالیتێتی ژیانی خۆتیت.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
- لەبارەی كتێبی (هێزی بیر كردنه‌وه) جەودەت سۆفی