پوختەیێک لە کتێب

له‌باره‌ی ئه‌م کتێبە گوڵاڵە دروودیان ده‌ڵێت:

بەڕای من شیعر هەوڵێکە بۆ نواندنی ئەزموون های هەر ڕۆژەی ژیان کە زۆر کەس بە وردی شاعیر نایبینن وهەستی پێ ناکەن ؛ لە هەمان کاتدا یارمەتیدەرێکی بێ وێنەیە بۆ تێڕامان و بیرکردنەوە و ڕوانینێکی قووڵ لە مەڕ تەواوی ئەو شتانەی بینراوو نەبینراون.

بە لە بەرچاوگرتنی ئەو خاڵە کە شێعر دیاردەیەکی زمانییە و لە ئامێزی زمان – لە چوارچێوی جوانیناسییەکی تایبەت – دا ڕوو دەدات ، شاعیر ئەبێ ئاگای لەوە بێت کە شێعر هونەری زمانە نە ئامرازێ بۆ نواندن و وتنەوەی شتەکان ( بگرە ئەو شتانە هەر ئەو ئەزموونانە بێت کە باسمان کرد) .

لە ڕوانگەیەکی ماکرۆسکۆپیدا ، شێعرەکانی ئەم کۆمەڵە شێعرە لێوانلێوە لە کەڵکەڵەکانی ژنێکی کورد – ڕۆژهەڵاتی کە دەست و پێ و تەنانەت بیر و هۆشی لە چوارچێوەی نەریتەکاندا دیل کراوە . ژنێک کە بە درێژایی مێژوو چەوساوەتەوە و مەحکووم بووە بە بێدەنگی ؛ بێدەنگییەکی مێژوویی کە لە ئاکامدا لە ناخی ئەم شێعرانەدا بە شێوازی جۆراوجۆر خۆی ئەنوێنێ و لە زۆر جێگا پاڵ ئەدات بە یاخی بوونێکی تەواو.

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:

 


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند