پوختەیێک لە کتێب

بە گشتیی ئەم ئەزموونەی شاعیر نەک تەنها لە کارەکەی پێشتری، بەڵکو لە ئەدەبی کوردیدا جیاوازە و دەنگێکی نوێیە، پێشتر لەو تەکنیک و زمانە بەدی نەکراوە. – هاوکار موسا لە پەڕاوی ڕۆژنامەی هاوڵاتی.

”جەنگاوەرەکان عاشقن، بێهیوا و تا ئەوپەڕی بیر لە ژیان ناکەنەوە، بۆ گوڵ دەجەنگێن بێ ئەوەی فریای بۆنکردنی بکەون، بۆ یار خۆیان بە کوشت دەدەن بێ ئەوەی لێوی کیژێک بگەزن. بێڕەحمن بەرانبەر بە خۆیان، شاعیرانە خەباتی مردن دەکەن. ئەوان قوربانیی دەستێکی نامۆن، یان مەرگپێشی خەونن، ئەوان ئێشکگری برینەکانن، وشە ساڕێژ دەکەنەوە لە هەڵواسین، باخ ئازاد دەکەن، دڵ دەچێنن، شەڕانگێزن، بەڵێ شەڕانگێزن بۆ مانەوەی بۆنی تەڕی باران، بۆ مانەوەی مرۆڤی گەشتیار لەسەر مانگ؛ جه‌نگاوه‌ره‌کان بۆ نه‌هێشتنی پیربوونی زه‌وی ده‌چنه‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ.”

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار