ئالان پەری
ژمارەی بابەتەکان: 1
ئالان پەری: شاعیر و وەرگێڕ، لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. بەهەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و دانیمارکی شیعر دەنووسێ و کاری وەرگێڕانی ئەدەبی لە دانیمارکیەوە بۆ کوردی دەکات . ئەندامی کارای Danish PEN.لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردستان و دانیمارک شیعر و نووسین و کاری وەرگێڕانی خۆی بڵاودەکاتەوە. خاوەنی چوار کتێبە لە شیعر و وەرگێڕان. ئەندامی دەستەی وەرگێڕانی پرۆژەی شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکییە و لە ئایندەیەکی نزیکدا گەورەترین ئەنتۆلۆجیای شیعری کوردی بە زمانی دانیمارکی بڵاو دەکرێتەوە. ئێستا نیشتەجێی وڵاتی دانیمارکە.