پوختەیێک لە کتێب

 براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢١ – بواری چیرۆک کامۆ ئاراز بۆ کۆمەڵە چیرۆکی (لا یۆرۆنا)

له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە کامۆ ئاراز ده‌ڵێت:

بردنەوەی خەڵاتی نووسیار بۆم، ئەزموونێکی ئەفسوون-ئاسا بوو، چونکە لەو باوەڕەدا نەبووم کە چیرۆکەکانم پلەی یەکەم بە دەست بهێنن. نووسیار ئەزموونێکە کە بەڕاستی بەرانبەر نووسین، بەتایبەتی نووسینی وێژەیی، هەستیارترم دەکات. گەر جاران، نووسینی چیرۆک زیاتر ئارەزوو بوو بێت لەلام، لەمەولا هەست بە ئەرک و بەرپرسیاریەتی زیاتر دەکەم لەو دەقانەی دەیانهێنمە بەرهەم. بێگومان خەڵاتی نووسیار خاڵی وەستان نییە، بەڵکوو خاڵی دەستپێکە بۆ کۆششی زیاتر لە بواری وێژە.

هەروەها لە بارەی کۆمەڵە چیرۆکی لا یۆرۆنا وتی:

کۆمەڵە چیرۆکەکە پێنج چیرۆکی لە خۆ گرتووە. هەر یەکەیان چیرۆکێکی جیاوازە، وەلێ تێمای هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە، جۆرە ڕاز و نادیارییەک لە چیرۆکەکاندا هەستیان پێ دەکرێت، هەر ئەمەشە لەوانەیە هەستی نادڵنیایی و ترس لەلامان درووست بکەن، ئاخر هەر شاراوەیی و نادیارییە دەکرێت هۆکار بن بۆ هەستکردن بە ترس، هاوکات لە وێژەش هۆیەکن بۆ بەرهەمهێنانی دەقی هەستبزوێن و بیرجوڵێن. یەکێک لە چیرۆکەکان، لا یۆرۆنا، کە هەم وەک ناوی کۆمەڵە چیرۆکەکەش هەڵبژێردراوە، چیرۆکێکی لێکۆڵەرییە، لەبەر ئەوەی لە وێژەی کوردیدا کاراکتەری باو و ئایکۆنیکمان نییە بۆ ڕۆڵی لێکۆڵەری تایبەتی و لێکۆڵەری پۆلیسی، هەوڵێکی سەرەتاییە بۆ درووستکردنی کاراکتەرگەلێک کە نوێنەرایەتی ئاڕکەتایپی لێکۆڵەر بکەن، هاوشێوەی کاراکەتەرگەلی وێژەی گەلانی دیکە، لەوانە: شێرلۆک هۆڵمز، کۆگۆرۆ ئاکێچی، هێرکیول پوارۆ و چەندانی دیکە.

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند