پوختەیێک لە کتێب

 براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢١ – بواری شیعر: سروشت نەوزاد بۆ کۆمەڵە شیعری (کێڵگەی بەتاڵ)

له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە سروشت نەوزاد ده‌ڵێت:

کاتێک بە دیار پەخشی ڕاستەوخۆی ڕاگەیاندنی ناوی براوەکانەوە دانیشتبووم، ساتێک بوو تێکەڵ بووم لە نا ئارامی و پەرۆشی. وەک دەڵێن جێگەم بە خۆم نەدەگرت. ئیحساسی ئەوەی کە بینیم براوەم، بۆمن ئیحساسێکی مێژووییە، دانەبڕاوە لە یادەوەریم. لە هەمانکات هەست دەکەم ئەو جۆرە ئیحساسانە ناچنە نێو زمانەوە. پێش ئەوەی بەرهەمەکەی خۆم بنێرم، بێگومان دڵنیابووم لە گرنگی و ڕێژەی سەرکەوتنی پرۆژەکە. ئەوەی زیاتر من خۆشحاڵتر دەکات بەم پرۆژەیەو بەو خەڵاتەی کە پێم دراوە، بریتییە لە سەربەخۆیی و بێلایەنی خودی پرۆژەکە و جیاوازبوونی لە بەرامبەر کۆی ئەو پرۆژە ئەدەبیانەی کە تا ئێستا هەبوون و هەن. چ لە ڕووی دڵسۆزی و خەمخۆری لە ئیشکردن و جدی بوونیدا، چ لە ڕووی دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە دەیانکەنە دادوەر و لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان. پرۆژەکە لە خولی ئەمساڵیدا، زیاتر هەنگاوی بەڕووی گۆڕانکاری و بەرەو پێشچوونیدا ناوە. باوەڕم وایە ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە هەرە گرنگترین پرۆژە ئەدەبییەکانی ئێمە. 

هەروەها لە بارەی کۆمەڵە شیعری کێڵگەی بەتاڵ وتی:

لەم کۆمەڵە شیعرەمدا، زمان لە یەک ئاستدا خۆی دەر ناخات، هەروەها زمان تەنیا لە حاڵەتی زمان ئامڕازیدا بەکار نەبراوەبۆ گەیاندنی بیرۆکە و ماناکان، بەڵکو زمان لە خزمەتی خودی زماندایە و پانتاییەکە بۆ دەرکەوتنی جیاوازیەکان و بەرهەمهێنانی واتای نوێ و دۆزینەوەی نوێ و بەخشینی مانای نوێ بەشتەکان. لە ئاستی جیهانبینیشدا تێڕوانینەکانم دەرهاویشتەی ناوەوەی خۆمن، سەر بەخۆم و سەر بە ژیان و ڕۆژگاری ئێستامن.

بە گشتی تا جێگایەک توانیبێتم، بەو شێوەیە کارم لە نێو شیعرەکاندا کردووە بتوانن ڕوانینێکی قوڵتر و ئاستێکی دیکەی فیکری و ئیستاتیکی بن. هەوڵم داوە لە پشتی فۆڕمەکانەوە، میتۆدێکی تازە بۆ جیهان و پەیوەندییەکی نوێی نێوان مرۆڤ و شتەکان، نێوان مرۆڤ و زمان ئامادەییان هەبێت.

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند