پوختەیێک لە کتێب
«بنیامین پاشای فرامگمێنتنووسیی، سەروەری گێڕانەوە، خستنەپاڵی کتوپڕ و لەناکاوە. شەقامی یەکئاراستە ژانرێکی ئەدەبیی کوبیزمە: ئەفۆریزمەکان، ڕامانەکان و باسکردنەکانی ژیانی ڕۆژانە، تۆمارنامەکانی خەون، تێبینییەکان بۆ خۆژیننامەنووسیی، مشتومڕ و ناکۆکییەکان – هەموویان بەجۆرێک ڕێکخراون وەک بڵێیت سەربازانی سەر شەترەنجن دەدوێن»
– سوزان زۆنتاگ، پێشەکیی بۆ شەقامی یەکئاراستە.
«لە شەقامی یەکئاراستەدا هزری بنیامین بەنێو وێنەکاندا گەشت دەکات و دەجووڵێتەوە نەک بەنێو چەمکەکاندا، بەڵام ئەم وێنانە خۆیان بە ناوەرۆکی تیۆرییانە پڕکراون. وەک بڵێیت ئەوە شەقام خۆیەتی دەبێتە دەقێکی فەلسەفیی»
– تیۆدۆر ئادۆرنۆ: نووسینەکان دەربارەی بنیامین.
«بلیمەتیی بنیامین بلیمەتیی فلانور (گەڕیدە)یە کە بەنێو پاشماوەکانی مۆدێرنیتەدا پیاسە دەکات، ئەو شتانە هەڵدەگرێتەوە، کە ئەوانیدیکە فەرامۆشیان کردوون. شەقامی یەکئاراستە ئەوەی شتەی وا دەردەکەوێت کرچ و کاڵ بێت، دەباتە نێو هەرێمی فەلسەفەوە»
– هانا ئارنت: پێشەکیی بۆ نووسینەکانی بنیامین بە زمانی ئینگلیزیی
«لە شەقامی یەکئاراستەدا بنیامین مۆنتاژێکی ئەزموونی شارنشینیی بونیاد دەنێت کە دەبێتە پێشئامادەکاریی بۆ بەرهەمەکەی دواتری دەربارەی پاساژەکانی پاریس. شەقامی یەکئاراستە دەقێکە تێیدا ماددە و مێتافیزیک بەتوندیی پێکدادەکێشن»
– مایکڵ جەنینگز: دەربارەی وێنە دیالەکتیکییەکان
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە: