پوختەیێک لە کتێب
لە مانگی بەفرانباری ٢٠١٩ کتێبی بارکۆد “بە فارسی” بڵاوکرایەوە و ئەمەش وەشانە کوردییەکەێتی و هەروەها وەشانی بارکۆد بە زمانی دانیمارکی کاری وەرگێڕانی نزیکی تەواو بوونە و ئەویش لە کۆتایی ئەمساڵدا لە وەشانخانەیەکی دانیمارک بڵاودەبێتەوە.
لهبارهی ئهم بهرههمهوه ئەرسەلان چەڵەبی دهڵێت:
”بارکۆدەکان بە گشتی یەک کتێبن بە کۆمەڵیک جیاوازی ورد لە ڕووی شیعرەکانەوە. شیعری نێو هەر سێ بارکۆدەکان بەرهەمی دە ساڵی پێشووە کە کتێبم لێ چاپ نەبووە، ئەو شیعرانەش قۆناغگەلێکی زۆریان تێپەڕکردووە هەتا لەو قەوارەیەی دا خۆی نواندووە، هەموو ئەو کارانەی لە سێ ساڵی ڕابردوودا کە لە گۆڤار و بلاڤۆکەکانی ئورووپا چاپ و بڵاو بوونەوە لە هەر سێ بارکۆدەکاندا هەیە، ئەوەی کە لە ناو ئەو کتێبانەشدا هەڵبژێردراوە پەیوەندی بەوەوە نییە کە لەو کارانەی لە کتێبەکەدا چاپ نەبوون جوانتر یان خەرابتر یان هەرچی بێت، بەڵکوو کۆمەڵیک کۆدی ترم بۆ هەڵبژاردنی کارەکان لەبەرچاو گرتووە، شتێک کە گرینگە لێرەدا لە سەر کتێبەکە بزانرێت ئەوەیە کە هەندێک لە شیعرەکان پێشتر لە ماڵە مەجازییەکانی خۆمەوە بڵاوم کردبوونەوە، بەڵام ئەوەی ناو کتێبەکە شتێکی ترن و ئاڵوگۆڕی زۆریان بە سەر دا هاتووە بە تایبەتی لە ڕووی زمانەوانییەوە تەواو جیاوازن”
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
-
بارکۆد، فڵیقاندنی سەرمایەداری ئالان پەری ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی