ئەرسەلان چەڵەبی
ژمارەی بابەتەکان: 1
(ئەرسەلان چەڵەبی) لە ساڵی ١٩٨٧ لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و کۆتاییشی هەر لەوێ خوێندووە. لە ساڵی ٢٠١٥ وەکوو پەنابەری سیاسی لە وڵاتی دانیماڕک دەژیت و خوێندنی هەتا دیپلمۆمی زمانی دانیمارکی تەواو کردووە و ئێستا سەرقاڵی خوێندنی کۆرسی "VUC" پێش زانکۆیە لە کۆپنهاگن. ئەندامی ناوەندی قەڵەمی دانیمارکە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی تر وەرگێڕدراون و چاپ بوون. خاوەنی دوو بەرهەمی شیعرییە "ترین تەنیا، سەمای سەرسامی" لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراونەتەوە. دوو کۆمەڵە شیعری ئەرسەلان چەڵەبی بە زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی وەرگێڕانیان ئامادەیە و لە داهاتوو دا چاپ و بڵاودەبنەوە.