پوختەیێک لە کتێب
بەرەو خوێندنەوەی بەرهەمەکانی بەختیار عەلی لە ڕێی شێواز و شێوازناسییەوە
کاتێ زمان ئازادە و هەمیشە ڕووی لە نەزانراوە، ئەوە لەو گەڕانەدا ڕووی دیکەی شتەکان دەردەکەون و ئەو مانایانە بەرهەم دێن، کە نوێن و ئاستی دیکەی ئەو شتانە دەردەخەن. زمان پێویستە ئازار بچێژێت، بەو مانایەی ڕووبەڕووی نەهامەتی و سەختی ببێتەوە. بە دەربڕینێکی دی، کاتێ زمان هەوڵی لێکدانەوەی حەقیقەت دەدات، بە ناچاری دەچێتە شەڕێکی گەورەوە، مادام حەقیقەت پایەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، کولتووری و هیی دیکەی هەن. بەم شێوەیە ڕووبەڕووبوونەوەی حەقیقەت هاوواتای تراجیدیایە، کە دەتخاتە بەردەم ئەو سەرکێشییەی، دەتوانێت لەوانەی ترت داببڕێت، یان بە دەربڕینی (هایدیگەر) وا دەکات تۆ بە هەڵواسراوی بمێنیتەوە. لێرەدا بنەمای (سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی)، کە لەگەڵ شیری دایکانماندا پێمان دراوە، تێک دەشکێت و بە هەمان ئامانجی دیاریکراو ناگەین.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە: