عومەر سەید
ژمارەی بابەتەکان: 1
عومەر سەید لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٠ شاری کەرکوکە. پێشتر لە بواری شانۆ و ڕۆژنامەگەریدا کاری کردووە. لە ساڵی" ٢٠٠٥"وە چیرۆک و ڕۆمان دەنووسێت. یەکەم کتێبی کۆمەڵە چیرۆکێکە بە ناونیشانی (لە کۆتایی چاوەڕوانیدا) کە ساڵی ٢٠٠٩ چاپ و بڵاوکراوەتەوە. بە گشتی ئەدەبەکەی وێناکردنی ئازار و مەرگی مرۆڤی کوردە لە نێو دۆزەخی ئەنفال و جینۆسایددا. لە پاڵ کاری نووسین وەک نیگارکێش چالاک و ناسراوە. تا ئێستا خاوەنی چوار ڕۆمانە.