پوختەیێک لە کتێب

براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم – بواری چیرۆک: جێگر بەختیار بۆ کۆمەڵە چیرۆکی (ژاوەژاو)

وەشانی نووسیار لە چوارچێوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم به‌مزوانه‌ براوەی کۆمەڵە چیرۆکی (ژاوەژاو) لە نووسینی (جێگر بەختیار) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه.

له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە جێگر بەختیار ده‌ڵێت:

”بوون بە براوەی خەڵاتی نووسیار خۆشترین و باشترین ڕووداوی ژیانم بوو. چێژی ئەو سەرکەوتنە تەواوی ڕووداوە ناخۆشەکانی ئەمساڵی لەبیر بردمەوە.

چاپکردن و بڵاوکردنەوەی یەکەم کتێب بۆ ھەر نووسەرێکی لاو کارێکی دژوار و تاقەت پڕوکێنە. کاتێک لە پێشبڕکێیەکی وا براوە دەبیت تێدەگەیت ھێشتا ھیوا ھەیە تا ھەنگاو بنێیت بەرەو باڵاتر. ھێشتا کەسانێک ھەن پشتت بگرن و  ھانت بدەن تاکو سەرکەوتن بەدەست بھێنیت. ئەو خەڵاتە وەکو ڕێژنەیەک بەسەرم داباری ھێزی بەردەوام بوونی لەناخمدا زیندوو کردەوە. بەرھەمی ھەرنووسەرێک وەک کۆرپەلەی خۆشەویستە لەلای. خەڵاتی نووسیار مژدەی لەدایکبوونی نۆبەرەی من بوو.

هەروەها لە بارەی کۆمەڵە چیرۆکی ژاوەژاو وتی: ”کۆمەڵە چیرۆکی ژاوەژاو  بەرھەمی سێ ساڵ نووسینمە کە پێکھاتووە لە دوانزە چیرۆک. بە سووژە و تەکنیک و فۆڕمی جیا نووسراون. ھەڵقوڵاوی ئەندێشە و ئازارەکانی کۆمەڵگان. میراتگری نەھامەتی و ناخۆشیەکانی ژیانن.”

 

خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:


پێشنیاری نووسیار



پێشانگەی تەرمەکان

حەسەن بەلاسم


کۆتر

پاتریک زویسکیند