پوختەیێک لە کتێب
من لەم شەڕەدا جەنگاوەرێکی بێسوودم
ئەوەی هەمە پەنجەرەیەکی کراوەیە لە دڵمدا و
تا چاویش بڕکا لاوازیی و هێز لەناومدا
وەک نهێنی ناو دۆڵابێکی کۆن هەڵگیراون.
چیدی لەدەستمدا نەماوە لە نێوان شنەبا و ڕەشەبا هەڵبژێرم
ئێستا دەبینم، دڵم هەیە و هیچی دیکە
بلورێکی تەنکە، پۆڵایەکی پتەوە،
پەڕی گوڵێکی کێوییە، دڕکەزییە
منیش پاسەوانی هەموو دیوەکانیم.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە: