خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٣
دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی
ساڵی چوارەم
بواری شیعر
براوەی خەڵاتی نووسیار لە بواری شیعر:
ڕاهۆز کامەران بۆ کۆمەڵە شیعری ئاژاوەی بێدەنگ
ئەندامانی لیژنەی دادوەران: «نارین ڕۆستەم و هەندرێن»
سیڤی براوەی شیعر ڕاهۆز کامەران
ڕاهۆز کامەران شاعیر و دەرهێنەری شانۆ و ڕۆژنامەوانێکی کوردە، لەدایكبووی ١٩٩٤ـی سلێمانییە و دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە، هاوکات خوێندکاری کۆلێجی هونەر بەشی فیلمسازی زانکۆی سلێمانییە. ساڵی ٢٠١٥، خەڵاتی دووەمی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە. هەڵبژاردەی هۆنراوەکانی بۆ ئیسپانی و ئینگلیزی و عەرەبی وەرگێڕدراوە.
سپۆنسەرەکان
- .دوکانی کۆسماتیکا COSMETICA Shop – Suly لە ڕەند گەلەری
- .سکێچ و ئیلوسترەیشنی وێنەی براوەکان: شکۆ عەلی عەسکەری