پوختەیێک لە کتێب
براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم – بواری شیعر: نەورەس محەمەد بۆ کۆمەڵە شیعری (شقارتە)
وەشانی نووسیار لە چوارچێوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم بهمزوانه براوەی کۆمەڵە شیعری (شقارتە) لە نووسینی خاتوو ( نەورەس محەمەد) چاپ و بڵاودهكاتهوه.
لهبارهی بردنەوەی ئەم خەڵاتە نەورەس محەمەد دهڵێت:
دڵخۆش بووم بە بردنەوەی شقارتە کە بەشداری پێشبڕکێیەکەم کرد، بیرم لەوە دەکردەوە ئەگەر یەکەم ئەزموونم لە لایەن و کەسی شارەزا و بە ئەزموونەوە بخوێندرێتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ، بێ ئەوەی بزاندرێ کێم، بێ ئەوەی ڕەگەزم، تەمەنم، یاخود لە چ چینێکی کۆمەڵایەتیم.. ئەوکات ئاسوودەتر و دڵنیاتر دەتوانم بنوسم، ئەوکات خوێنەرانیش لەو بیرکردنەوە و تێڕوانینە ڕزگاریان دەبێ کە نەورەس کچە بۆیە دەخوێندرێتەوە. هەرچەندە ئەو بردنەوەیە مانای ئەوە نییە کە تەواو گەیشتوومەتە ئاستێک و پێویستم بە خوێندنەوە و ئەزموونی دیکە نییە، نا بەڵکو بەرپرسیارەتی زیاترم دەکەوێتە سەرشان. ئەگەر شقارتە خەڵاتیشی نەبردبا ئەوکات دەبوومە کەسێکی پێداگر، نەبردنەوە پاڵنەرێکی بەهێز دەبوو تا ئەزموونی زیاتر و نوێتر تاقیبکەمەوە .
هەروەها لە بارەی کۆمەڵە شیعری شقارتە وتی:
لە شقارتەدا هەوڵمداوە وێنەی ئەو ڕێگا و ئازار و بەربەستانە بهێنمە نێو زمانەوە کە دەکرێ هەر مرۆڤیک لە ژیانیدا ڕووبەڕووی ببێتەوە کە خەون دەبینێ، ئایا کۆمەڵگە و داب و نەریت بۆچی لەنێو خۆیدا لولمان دەدا و کۆت و بەندمان دەکا؟ بۆچی نوکی زمانیان لە ئێسکەکانمان دەخشێنن؟
شقارتە بیرهێنانەوە مرۆڤبوونە، پێش ئەوەی ڕەگەزێک بێت، هەر شیعرە و ئازارێکی قوڵی لەخۆیدا هەڵگرتووە، ئازار و ئیستاتیکا لە شقارتەدا یەکدەگرن و ململانێی نێوان من و ئەوان دەکات.
خوێندنەوە و ڕانانی ئەم کتێبە:
- هۆکاری براوەی کۆمەڵە شیعری (شقارتە) ئەحمەدی مەلا
-
دەربارەی کۆمەڵە شیعری “شقارتە” سەنگەر کەریم
-
شقارتە’کەی نەورەس نەهرۆ هۆمەر
-
ئەزموون کراو، وەک شقارتە فەرشید ڕۆستەمی
-
شقارتە، سووتاندنی نووسینی دووبارەیە گەشبیر ئەحمەد
- (شقارتە) بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان