یاڵمار سوێدەربێری
ژمارەی بابەتەکان: 1 یاڵمار سوێدەربێری، نووسەری سویدی لە 1869 لە ستۆکهۆڵم لە دایک بووە. ئەمڕۆ بەرهەمەکانی ئەو زۆر زیاتر، بە بەراورد لەگەڵ ئەو ڕۆژگارەدا کە تێیدا ژیاوە، دەخوێندرێنەوە. بەرهەمی ئەو کەمن، بەڵام لە چەند ڕۆمانێک کە ئەمڕۆ بوون بە کلاسیک و ئەو کورتەچیرۆکانە پێک دێن کە تا ئەمڕۆیش لە بیری خەڵکدا ماونەتەوە و بەردەوام دەخوێنرێنەوە، ئەمە بێجگە لە شانۆنامەی (یێرترود) کە تا ئەمڕۆیش لە سوێد و وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت، نمایش دەکرێت. لە 1941دا سەرلێشێواو بەو سەرکەوتنانەی کە نازییەکانی ئەڵمانیا لە جەنگدا بە دەستیان هێنابوون و سەرباری بارودۆخی تەندروستیی کڵۆڵانەی خۆیشی، هەوڵی خۆکوشتن دەدات و سەر ناگرێت، بەڵام هەر هەمان ساڵ و لە1941دا لە ''کۆپنهاگن''ی دانیمارک دەمرێت.
