نەزەند بەگیخانی
ژمارەی بابەتەکان: 1
نەزەند بەگیخانی نووسەر و شاعیر، مامۆستای زانکۆ و هەڵگری خەڵاتی ئەکادیمیی ڤینسنت رایت-ە لە زانکۆی سیانسپۆی پاریس. لە ١٩٨٧ ەوە لە مەنفا دەژی و خوێندنی باڵای لە زانکۆی سۆربۆن-ی فڕەنسی تەواو کردووە و دواتر بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە زانکۆی بریستلی بریتانی کاری کردووە. بەگیخانی وەک شاعیرێکی جیهانی ناسراوە و جگە لە کوردی، بە ئینگلیزی و فڕەنسیش دەنووسێ. بە کوردی شەش دیوانی شیعری و بە ئینگلیزی و فەڕەنسی سێ دیوانی هەیە. شیعرەکانی بۆ دەیان زمانی زیندوو وەرگێڕدراون و لە ساڵی ٢٠١٢ دیوانی 'دوێنێی سبەینێ'' خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بەناوی "سیمۆن لاندری" وەرگرتووە. ئەو دیوانە دوای نەمانی لە بازاڕ لە ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن کۆمەڵەی شاعیرانی فەڕەنسی-یەوە دووبارە چاپ کراوەتەوە. بەگیخانی سەرپەرشتیاری بەشی "نەتەوە و کولتور و ئەدەبییاتی رۆژهەڵات"-ە لە دەزگای چاپ و پەخشی هارماتان لە فەڕەنسا.