هۆزان مەحمود
ژمارەی بابەتەکان: 1
هۆزان مەحمود: هەڵگری ماستەرە لە بواری جێندەر لە زانکۆی (سۆواس، لەندەن). چەندەها وتاری لە رۆژنامە نێودەوڵەتییەکانی وەکو '' ئیندیپێندەنت''، '' گاردیەن''، ''زتریبیون''، '' نیوستەیتمان'' و زۆری دیکە بڵاوکردۆتەوە. دامەزرێنەری (پڕۆژەی کولتورە) و دەستەی نوسەرانی کولتور مەگەزینە. ساڵانێکی زۆر لە بواری پەروەردە و فێرکردندا لە کۆلیج و قوتابخانە دواناوەندیەکانی لەندەن کاری کردووە. وتارەکانی هۆزان تایبەتن بە بارودۆخی ژن لە کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بۆ سەر کۆمەڵێک زمان وەرگێڕدراون. ساڵانە لە چەندین کۆنفرانسی نێودەڵەتی و زانکۆکان و لەلایەن ڕێکخراوە فێمینیستیەکانی جیهانەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ قسەکردن لەسەر دۆزی ژن. هۆزان براوەی خەڵاتی (ئێما هەمفری) بەریتانیە بۆ ساڵی ٢٠١٦ و هەروەها خەڵاتی سێکۆلاریزمی ٢٠١٨ لە لەندەن.